سایتی هەواڵ
سایتی هەواڵ
www.hawall.kurdblogger.com



 بسم الله‌ الرحمن الرحیم

ریزگرتن له‌ دین!!! نیشتمان په‌روه‌ری!!! رێزگرتن له‌ مافی مرۆڤ!!!!؟؟؟ ئاوایه‌!

به‌ ناوی خوای گه‌وره‌و به‌خشنده‌

له‌ سه‌ره‌تا دا به‌ناوی ئه‌م خوایه‌ گه‌وره‌یه‌ ده‌س پێده‌که‌م که‌وا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک زوڵمی لا قه‌بوڵ نییه‌ وه‌ ته‌واوی زاڵمانی بۆ رۆژی قیامه‌ت هه‌ڵگرتووه‌ وه‌ له‌م رۆژه‌ش جه‌هه‌نه‌م جێگای ئه‌وانه‌.

به‌راستی نازانم له‌ کوێ بۆتانی باس که‌م وه‌ له‌کوی کۆتایی پێ بێ نم

وه‌نازانم باوه‌ر با قسه‌کان ده‌که‌ن یا نا چونکه‌ گه‌ر خۆم نه‌م دیبا به‌ هیچ شیوه‌یه‌ک باوه‌رم نه‌ده‌کرد ئینسانی وا دڵ ره‌ق و شوێنی وا دڵ ته‌زێن و جیهانی وا نامۆ هه‌بێ له‌ کوردستانی پڕ دیموکراتی !!!

به‌رێزان ئه‌م بابه‌ته‌ که‌ بۆتانم هه‌ڵ بژاردووه‌ به‌سه‌ر هاتێکه‌ خۆم له‌ واقیعاکه‌ دابومه‌ وه‌ به‌ڵگه‌ی 100% م پێیه‌ بۆ سه‌لماندن وه‌ هه‌ر چه‌نده‌ به‌سه‌ر هاته‌که‌م زۆر دوور و درێژه‌ به‌ کتابێکی چه‌ند 100 لاپه‌ر ته‌واو نابێ به‌ڵام مه‌به‌ستم راگه‌یاندنێکی کورت وه‌ پێویست .....

به‌لێ گوێمان لێبووه‌ (گوانتانامۆ) هه‌ مومان .... ده‌سا چاو ڕامێنن بۆ ئه‌م دێڕانه‌ بۆۆۆۆۆۆۆۆۆ

 گوانتانامۆکانی کوردستان

سه‌ره‌تا...

نازانم. چونکه‌ گه‌ر بم وتبا ده‌زانم هه‌روه‌ك چۆن نه‌م ده‌زانی ئاوا چاره‌نوسم وه‌ك ئه‌وان بوو که‌ نه‌یان ده‌زانی به‌ ناچاری ژێر پێڵاوه‌ گڵاوه‌کانییان بڵێن ده‌زانین ...

له‌دوای راوه‌ستانم چه‌ند ساڵێک له‌ ئاگادار کردنه‌وه‌ی مسوڵمانه‌کورده‌کانی خۆمان هاتمه‌وه‌ تا به‌ نوێ ترین هه‌واڵ  وه‌ به‌نوێ ترین شێوه‌ که‌ به‌ هۆی (ئینترنیت)ه‌ جارێکی دی مسوڵمانان ئاگادار بکه‌مه‌وه‌ له‌ ڕه‌وشته‌  ( نائایینی و نائنسانی و نانشتمانیی  ) ه‌کانیان .

به‌ڵێ زۆر ده‌مانێک عه‌وداڵم  ووشه  قه‌تیس ماوه‌کانی دڵم بدرکێنم  ، راسته‌ گه‌ر بیدرکینم  ئه‌وا زڕه‌ی زنجیرو ده‌نگی ئاسن و هاواری هاوبیرانم چاوه‌رێمن جارێکی دی  به‌ڵام.....

بیر ده‌که‌مه‌وه‌ بۆ نه‌ی زانن  با ئێوه‌ش بیزانن .........

ڕاسته‌ به‌ ترسێکه‌وه‌ ده‌ینوسم چونکه‌ هه‌ر ئه‌وان وتیان پێم نه‌ی درکێنی پاش چونه‌وه‌ت گه‌ر بیڵێی ئه‌وا زۆر ڕێگامان هه‌یه‌ که‌ نه‌شت بیستووه‌ زمانتی پێ کورت بکه‌ین..............

 لێره‌دا پرسیارێك دروست ده‌بێ ؟ باشه‌ رێگه‌ نه‌ما له‌ گه‌ڵمان به‌ کاری بێنن ئایه‌  ده‌بێ هێشتا ناپاکییان له‌مه‌ زیاتر بی ؟  به‌هه‌رحاڵ....

تا ئێستا نه‌م وتووه‌. به‌ڵام ئه‌مجاره‌ ده‌یڵێم .. وتنێك دوور له‌ هه‌موو( دیموکراتییه‌ک)ه‌ی که‌ ئه‌وان کردویانه‌ به‌ به‌ سه‌ردێری گۆڤارو ڕۆژنامه ‌و سه‌ره‌تا بابه‌تی ته‌له‌ڤزیۆنه‌کان  .

وه‌ به‌داخه‌وه‌ که‌ ناتوانم هه‌مو ناوه‌کان و شوێنه‌کان و کاته‌کان بڵێم  به‌ڵام ئه‌م رۆژه‌ی چاوه‌رێینه‌ زۆر نزیکه‌ که‌ زوڵمی ئه‌م زاڵمانه‌ به‌ ئاشکرا باس بکه‌ین ..

کۆتا ساتی ماڵه‌وه‌

من که‌سێک بوم قوتابی پۆلی(_) بوم وه‌ دوور له‌ هه‌موو سیا سه‌تێك و حزبێك، خه‌ریکی خوێندی خۆم بوم  وه‌ ئاماده‌ نه‌بوم ڕۆژێ له‌ ڕۆژان مسوڵمانێکی کورد ئازار بده‌م وه‌ ته‌نانه‌ت ئاژه‌ڵێکیش بکه‌وێته‌ ژێر ئازاری منه‌وه‌.

 وه‌ به‌ به‌رده‌وامی وه‌کو هه‌ڵسوکه‌وتی ڕۆژانه‌م له‌ هه‌ر شوێنێك له‌ هه‌ر کاتێك خه‌ریکی ئامۆژگاری برا ده‌رو دۆ ست و نزیکه‌ کانم بووم بۆ رێگای ئیسلام هه‌ر وه‌ک چۆن واجبه‌ له‌سه‌ر هه‌مو موسڵمانێک .

رۆژێک کاتژمێر(_) له‌ ماڵه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ماڵه‌وه‌ خه‌ریکی نان خواردن بوین  زۆر به‌ ئاسوده‌یی ‌و به‌و په‌ڕی هێمنی یه‌وه‌ به‌ڵام ته‌نها خوا ئاگا دار بو که‌ چ قوڕێکم بۆ گیرابۆوه‌ ئه‌وه‌بوو ئه‌و کاته‌ی دیاری کرابو هات به‌ڵام چۆن هاتنێك که‌ ئه‌و په‌ڕی بێ سه‌قافه‌تی و بێ شه‌رمی ئه‌مانه‌ی پیشان ئه‌دا ..   چه‌ند خوله‌کێك پێش ده‌رگاکه‌ بشکێنن گوێم له‌ ده‌نگێ بوو له‌ سه‌ر بانه‌که‌مان به‌ڵام هه‌ر خۆمان وتمان هیچ نییه‌ ئاماژه‌مان بۆ دراوسێکه‌مان کرد به‌ڵام چه‌ند خوله‌کێکی نه‌برد ده‌نگێکی ئاوا به‌ هێز هات کا هه‌ر هامومان هه‌ستاینه‌وه‌ سه‌ر پێ .............

زۆر زۆر ناخۆشبو  به‌ تایبه‌تی بۆ مناڵه‌کان و ئافره‌ته‌کان که‌ له‌ هاوار هاواری ئه‌وان هه‌مو دراوسێکان هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ڵام کێ ده‌توانێ  بۆ مه‌ترێکیش نزیك به‌ ماڵه‌که‌مان بکه‌وێته‌وه‌ نزیکه‌ی سێ ماشێنی ته‌واو هاتبون بۆ گیانی ئێمه هه‌ر چوار ده‌وری ماڵه‌که‌مان گه‌ماڕۆدرابوو ته‌نانه‌ت سه‌ربانی ماڵه‌که‌مان وه‌ ماڵی دراوسێکانیشمان ‌.

له‌سه‌ره‌تا دڵنیا بووم گوتم  دیاره‌ به‌ هه‌ڵه‌ هاتون چونکه‌ دڵنیابووم که‌ هیچ تیرۆرستێك نه‌ ڵه‌ ماڵه‌که‌مانه‌ نه‌ رۆژێکیش هاتۆته‌ ماڵمان به‌ڵام که‌ ناوی منیان هێنا زانیم ئه‌وه‌ بۆ منه‌.

 نازانم رۆژێکی ئه‌وه‌نده‌ ناخۆش بوو تا مردن بیرم ناچێ ، به‌هه‌رحاڵ .. له‌سه‌ره‌تا ناوی منیان ده‌هێنا که‌ منیان قۆڵبه‌ست کرد وه‌ك  ده‌یبینین چۆن ئه‌مریکییه‌کان هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر ماڵه‌ کان ئاوا بێ شعورانه‌ خه‌ریك بون ماڵه‌که‌یان هه‌موو تێك و پێک دا ده‌ستان بشکێ چاوتان کوێر بێ ...‌ هه‌رچۆنێک بێ  ناتوانم وا به‌ ئاسانی وه‌ک خۆی به‌سه‌ر هاتی کۆتا ساته‌کانی ماڵه‌وه‌ باس که‌م .

به‌ره‌و ده‌زگا کانیان

هه‌ر له‌ ماڵی خۆمانه‌وه‌ لێدان و کوتان ده‌ستی پێکرد به‌چاو به‌ستراوییه‌وه‌ که‌ نه‌م ده‌زانی شاپو شولاق له‌کوێوه‌ ده‌هات به‌ڵام ئه‌وه‌ی دڵم پێ خۆشبو ئه‌و به‌تانیه‌ ‌بو که‌ لێیان لول دابوم تۆزێك زه‌بری لێدانکه‌یانی  که‌متر ده‌کرد، به‌ڵام هه‌ر چه‌ند که‌ هیچ سودێکی نه‌بو بۆ زه‌بری قۆنداغی چه‌که‌کانیان ....

به‌هه‌رحاڵ دوای رۆشتنیان به‌م حاڵه‌ی که‌ تیای بووم گه‌یشتین به‌ شوێنێك که‌ نه‌م زانی کوێ بو به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ ده‌زانم منیان برده‌ شوێنێك ڕایان گرتم ده‌نگی پێ ڵاوی که‌سێ هات که‌ هات لێیانی پرسی به‌کام لا هاتن  ئه‌وه‌نده‌م گوێ لێبوو نه‌م زانی کێ بوو پاشان ده‌نگێ پێڵاوه‌که‌ هاته‌ پێش پاشان زله‌یه‌کی ئاوام پێ که‌وت که‌ به‌ژیانم زله‌ی وام به‌رنه‌که‌وتبوو  پێی وتم شه‌رت بی ته‌مبێت که‌م . به‌ڵام نه‌م زانی چ ته‌مبێ کردنێك بۆ ته‌مبێـم ده‌کا به‌ هه‌ر شێوه‌ك بێ ئه‌وه‌نده‌یترم گوێ لێبوو وتی به‌س ئاوی بده‌نێ  منیش هێواش  هێواش ترس دای ده‌گرتم خه‌ریك بوم پرسیارم له‌ خۆم ده‌کرد ؟ باشه‌ ده‌بێ ئه‌وانه‌ ئه‌و تیرۆرستانه‌ نه‌بن که‌ باس ده‌کرا له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌یان وت خه‌ڵك ده‌فڕێنن؟ به‌ڵام خۆ به‌ کوردی قسه‌ ده‌که‌ن نازانم سه‌رم لێ شێوابوو ....

هه‌رجۆرێ بێ ئه‌وه‌ ئه‌مری واقیعه‌ ئه‌وه‌نده‌ له‌ سه‌رم بو که‌ ته‌نها زکری خوا بکه‌م هه‌ر ئه‌وم له‌بیر بێ چونکه‌ غه‌یری ئه‌و که‌سێکی دی ناتوانێ به‌ هانام بێو ئارامیم پێ ببه‌خشێ ..

ئه‌وه‌ بوو تاوه‌کو چوار شه‌وو چوار ڕۆژ له‌ سوچێکی دیوارێک دایان نام ته‌نها ئاو و چاره‌که‌‌ سه‌مونێک له‌گه‌ڵ  چاند ده‌نکه‌ زه‌یتونێک هه‌ر جه‌مێک ده‌یان دا پێم، به‌ڵام من نه‌م ده‌زانی كات چه‌نده‌ شه‌وه‌ رۆژه‌ ..وه‌ ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ ته‌نها ئه‌وه‌نده‌م بۆ به‌ده‌ر که‌وت که‌ ئه‌م شوێنه‌ی که‌ تێیدام ته‌نها نیم چه‌ند که‌ سێکی وه‌ک من ده‌س به‌سه‌ر دا گیراو له‌وێبون وه‌ ئه‌وانه‌ی حه‌ره‌سیات ده‌که‌ن وجبه‌ وه‌جبه‌ن ده‌گۆڕێن. ئه‌و چوار رۆژه‌ هه‌روا مامه‌وه‌ ده‌سته‌کانم له‌ پشت ڕا به‌سرابون وه‌ جه‌مه‌دانی بوو شتێکی وابو چاوه‌کانم ئه‌وه‌نده‌ تون به‌سرابون خه‌ریک بوو ده‌رچن .....

وه‌ گه‌ر بۆ سه‌ر ئاو بمان ویستبا نه‌ده‌با ده‌نگ هه‌ڵ بڕین نه‌وه‌کا هاو بیره‌کانم گوێیان لێم بێ ده‌با که‌له‌مچه‌که‌ له‌ زه‌وی بده‌ین چه‌ند جارێک تا یه‌ک له‌ حه‌ره‌سه‌کان ده‌هات به‌ سه‌د قسه‌ی ناخۆشو قسه‌ی سوك ده‌ی بردین بۆ سه‌ر ئاو..

دوای چوار رۆژه‌که‌ یه‌ک له‌ حه‌ره‌سه‌کان هاته‌ بن گوێم وتی تۆ فلانی منیش به‌تاساویه‌وه‌ بیرم چۆوه‌ که‌ نابی ده‌نگم به‌رز که‌مه‌وه‌ وتم به‌ڵێ چونکه‌ خه‌ریک بو مێشكم بته‌قێ خوا خوام بو که‌سێ بڵێ ناوت چی یه‌ . شه‌قێکی له‌ سه‌رم دا وتی ده‌نگ هه‌ڵمه‌بڕه‌ هه‌ڵی ساندمه‌وه‌ و ڕامی کێ شا جا نازانم به‌ر بونه‌ یا به‌ره‌وکوێیه‌‌ چونکه‌  هیچ زانیاری یه‌کم نه‌بو له‌سه‌ر هه‌ڵسو که‌وتی ده‌زگا ئه‌منیه‌کان .

منیان برده‌ ژورێك  رایانگرتم که‌سێك له‌ وێ بو هه‌ندێ پرسیاری لێکردم پاشان هاواری کرد وتی (عه‌سکه‌ر) حه‌ره‌سه‌که‌ هات وتی بیبه‌وه‌  منیش وتم سه‌ییدی هه‌ر وه‌ک چۆن حه‌ره‌سه‌کان دایان وت سه‌ییدی وه‌ڵامه‌که‌ی ئه‌وه‌نده‌ بو وتی "وسسسسسسسس سه‌گ باب جارێ فه‌لاقه‌ت مایه‌" که‌ ئه‌م قسه‌ی کرد زۆر ترسام چونکه‌ که‌سێ بوم قه‌ت قه‌ت حاڵه‌تی وام نه‌دیبوو.

به‌ چ شێوه‌یه‌ک بێ ئه‌وه‌ کاته‌ ده‌بێ بڕوا به‌ڵام چ رۆشتنێك وا له‌ ناخۆشترین کاته‌کان ده‌ڕوا ئه‌وه‌ی دڵمان پێ خۆشه‌ ئایه‌ت و حه‌دیسه‌کانی پێغه‌مبه‌ره‌ درودی خوای لێبێت .............   هه‌ر له‌م حاڵه‌ دابوم تاکو گه‌یشته‌ 22 ڕۆژ هه‌ر چه‌ند خواردنه‌که‌یان رۆژ رۆژ بۆ زیاد ده‌کردم  ‌ به‌یانی نانێکی ڕه‌ق تۆزێک تاعینیان پێدا وه‌ر ده‌کردو چایه‌کی ساردیشی له‌گه‌ڵ بوو وه‌ نیوه‌ڕۆ چه‌ند که‌وچکێك برنج وه‌ ئێوارانیش وه‌ك به‌یانی وه‌ جار جاریش خواردنه‌کان ده‌گۆران ..

 هه‌رچۆنێك بێ بێزاری روی تێکردم به‌ جارێ نه‌خۆشی روی تێکردم چونکه‌ له‌م رۆژه‌ی منیان هێنا یه‌ک به‌تانیان بۆ ههینام وه‌ کاته‌که‌ش زستان بوو زۆر سار بوو..

 تاکو ئێستا که‌ بۆتان باس ده‌که‌م 22 رۆژ .   وام لێهات رۆژێ حه‌ره‌سه‌که‌م بانگ کرد وتم  کاکی خۆم هه‌ر شتێکتان  ده‌وێ من ئاماده‌م باشه‌ بۆ وام لێ ده‌که‌ن بێ تاوانم والله‌  وه‌ ئه‌و حه‌ره‌سه‌ی که‌ پێم وت   دڵی به‌جارێ وه‌ک ئه‌وانی تر ره‌ق نه‌بوو ..

 سێ رۆژی تر رۆی هه‌ر هیچ له‌ ئارادا نه‌بو وه‌جبه‌ی حه‌ره‌سه‌کان گۆڕا ئه و‌ حه‌ره‌سه‌ی باسم کرد هاته‌وه‌ پێم وته‌وه‌ با زابتت وت وتی نا پێم نه‌وتوه‌ به‌ڵام ناوێرم بڵێم بانان براویش نه‌بم منیش وتم بۆ نان ئه‌وانه‌ ده‌ده‌ن یا خوا به‌س ئه‌وه‌نده‌. وتی ئاخر جارته‌ یارمه‌تیت ده‌م ئێوه‌ قه‌ت پیاو نابن !!!!!باشه‌ توخوا ئه‌و پرسیاره‌ی من ئه‌و په‌ڕی پییاوه‌تی نییه‌؟؟

به‌ هه‌ر شێوه‌ك بێ ئه‌وه‌ گه‌یشته‌ 25 رۆژ هه‌وڵدان له‌سه‌ر مسوڵمان پێویسته‌ به‌ڵام گه‌ر له‌ ده‌سه‌ڵات نه‌بێ ته‌نها پاڕانه‌وه‌مان هه‌یه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌ ..

شه‌وی 26 ی گیرانم لای ئه‌م تیرۆرستانه‌ بانگ کرام بۆ جاری دووه‌م به‌ڵام ئه‌م جاره‌ لێکۆڵینه‌وه‌نه‌ بوو به‌ڵکو ئه‌و فه‌لاقه‌یه‌بو که‌ زابته‌که‌ په‌یمانی پێدابوم ئه‌و شه‌وه‌بوو که ئێستا‌ چوار ساڵ به‌سه‌ری دا تێپه‌ڕیوه‌ که‌چی ئێسته‌ش وا شوێنه‌واری ئازاره‌کان له‌‌ له‌شمه‌وه‌  ماوه‌ به‌س سه‌د بریا ته‌نها لێدانه‌که‌ بوبا  هه‌ر کێبله‌ک جوێنێک هه‌ر کێبلێک کوفرێک هه‌ر کێبلێک ئیهانه‌ کردنێک منیش هه‌ر شتێکم وتبا ده‌یان وت درۆ ده‌که‌ی. ئه‌م شه‌وه‌ یه‌کێ بوو له‌ شه‌وه‌ هه‌ره‌ ناخۆشه‌کانی ژیانم  ،،،،،

وه‌ کاریگه‌ر ترین وشه‌ ی که‌ له‌ لێکۆڵینه‌وه‌که‌ پێم وترا که‌ تا ڕۆژی قیامه‌ت بیرم ناچێت وشه‌ی یه‌ک له‌ زابته‌کان بو که‌ له‌کاتی لێدانو کوتانه‌که‌م سه‌ری له‌سه‌ر زه‌وی دانابوم پێڵاوه‌ گڵاوه‌که‌شی که‌ زۆر لاخۆی پیاوتر بوو دانابوه ‌سه‌رم ده‌ی وت بزانم خوای تۆ به‌ هێزتره‌ یا خوای من  نعوذباالله‌  پێشتر 99%  شکم نه‌بو له‌ کوفری وانه‌ به‌ڵام سوپاس بۆ خوا بوبه‌  ‌100%  به‌ڵێ بێ گومان خوای ئێمه‌ دیاره‌ وه‌ خوای ئه‌وانیش دیاره‌

به‌ڵام ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ منی ئازاد کرد ده‌با بزانم خوای ئه‌و له‌ قیامه‌ت چی بۆ ده‌کات؟؟؟

به‌ڵێ 2شه‌و و رۆژی دی مامه‌وه‌ باڵام به‌ کڕو که‌پی که‌ به‌ خه‌به‌ر هاتم سه‌یر ده‌که‌م نزیکه‌ی رۆژێکی ته‌واو من نوستوم وه‌ بێجامه‌ ڕزاوه‌که‌م شه‌ق شه‌ق و خوێناوی بووه‌ له‌گه‌ڵ کێبڵ سه‌ره‌ ڕای ئه‌وه‌ی بۆن بۆگه‌ن وای لێکردبوم حه‌ره‌سه‌کان ده‌مو لوتیان بگرن که‌ ده‌هاتن بۆ لام ....

وه‌ یه‌ک له‌چاکه‌کانی لاگه‌ڵیان کردم پاش لێدانه‌که‌ ده‌ستیان ده‌کردمه‌وه‌ تا شه‌و ! به‌راستی چاکه‌ خوازن ههههه  .

دوای ئه‌وه‌ی زۆر بێزه‌له‌ت بوم دیاره‌ حه‌ره‌سه‌کان بێزیان لێم ده‌کرد بۆ خۆیان نه‌ک بۆ من چونکه‌ دڵنیام ئه‌وان ژیانی مسوڵمانو کوردو ئنسانیان لا گرنگ نییه‌ ته‌نها مانه‌وه‌ی خۆیان چونکه‌ چه‌ندان گه‌نجی نازداری مسوڵمانییان کوشت وه‌شایه‌دیش به‌و ئاخره‌ شه‌ش گه‌نجیان له‌ ژێر ئازارو ئه‌شکه‌نجه شه‌هید کردو پاشانه‌که‌ به‌ ماشێنه‌که‌وه‌ هاویشتنیانه‌ ناو ئاوی قه‌ندیل و وپاشان وتیان خه‌له‌ل فه‌نی بوو من قسه‌ی نزیکترین که‌سی یه‌که‌کیانم پێیه‌ باسی کرد بۆم که‌ ته‌رمه‌کانیان وه‌ر گرته‌وه‌ هه‌مو جه‌سته‌یان شوێنی ئازار بوو .. به‌هه‌ر حاڵێک ناتوانم دڵۆپێک له‌ ئۆقیانوسی زوڵمی ئه‌و زاڵمانه‌ له‌ بابه‌تێکی وا باس بکه‌م بێینه‌وه‌ سه‌ر بابه‌تی خۆمان ..هه‌رچۆنێکبی  ‌ناردمیانه‌ حه‌مام که‌ چومه‌ حه‌مام وتیان چاوت بکه‌وه‌ به‌ڵام چۆن چاوکردنه‌وه‌یه‌ک

که‌ په‌ڕۆکه‌م لادا له‌سه‌ر چاوم نه‌متوانی تا 5ده‌قه‌ چاوم بکه‌مه‌وه‌ به‌ هه‌ر حاڵ چاوم کرده‌وه‌ که‌ سه‌یرێکی خۆم کرد ئه‌و که‌سه‌ نه‌بوم که‌ نزیکه‌ی مانگێک به‌ر له‌وکات بووم .

پاش خۆم شوشت جله‌ خوێناویه‌که‌م فڕێ داو بێجامه‌ک و قه‌میسێکیان بۆ  هێنهام به‌ڵام خوا ده‌زانێ هی کێ بووه‌ ده‌بێ‌ هی که‌سێ بوبێ‌ له‌ژێر ئازار دان مردبێ   ..

پاش خۆشوشتنم وه‌ک جاران به‌ کڕی ده‌ستم برده‌ پشته‌وه‌و که‌له‌مچه‌که‌یان لێ‌داو وه‌ ئه‌م جاره‌ بۆ چاوم شتیکی تریان هینا وه‌ک ئه‌و په‌رۆکه‌ وابو کا هه‌ندێ که‌س بۆ نوستن به‌کاری دێنن دڵم زۆر خۆشبو به‌م خۆشوشتنه‌ چونکه‌ توانیم پاشمانگێک نوێژێکی تر بکه‌م به‌ له‌ش خاوێنی

وه‌ رۆژیکی تری پێ چو بانگیان کردم به‌ڵام ئه‌م جاره‌ ته‌نها جوێن دانو تۆقاندن بو پێیان وتم که‌ له‌ لای هه‌ر که‌سێک باسی ئه‌م به‌سه‌ر هاته‌ بکه‌م ئه‌وا (زۆر ڕێگامان هه‌یه‌ که‌ زمانتی پێ کورت بکه‌ین)..

ڕاوه‌ستانێك

باساتێك ڕاوه‌ستین بزانین ئه‌و شتانه‌ی باس کران خه‌ونن یا خه‌یاڵ یاڕاستییه‌ك که‌ شاراوه‌یه‌ وته‌نها ئه‌و که‌سانه‌ی که‌وتونه‌ته‌ ناو ئه‌م راستییه‌ پێی ده‌زانن ؟

 نازانم چ ناوێکیان لێبنێم باشه‌ خۆ هه‌ر چ ناوێکیان لێنێم هێشتا شایسته‌ی زیاترن باشه‌   گه‌ر خۆ به‌ کورد داده‌نێن خۆ منیش کورد بووم گه‌ر خۆبه‌ ئیسلام داده‌نێن خۆ منیش مسوڵمان بووم گه‌ر خۆ به‌ ئینسان دا ده‌نێن خۆ منیش ئینسان بووم  به‌ڵام من بڕواییم نییه‌ هیچ کامێك بن چونکه‌ گه‌ر یه‌کێ له‌مانه‌یان تیابا به‌م شێوه‌یه‌ ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵ من و سه‌دانی وك من نه‌ده‌کرد هه‌رچۆنێکبێ با ساته‌ ناخۆشتره‌کانتان بۆ باس بکه‌م ....

پاش ئینفڕادی

پاشان جارێکی دی چاوه‌کانیان کردمه‌وه‌ ئه‌م جاره‌ له‌ حه‌وشێك بووم منیان برد بۆ دائیره‌کی گه‌وره‌ هه‌ر له‌ ته‌نیشت ئه‌و شوێنه‌ که‌ منو ئه‌م چه‌ند که‌سه‌ی تیا بو وه‌ له‌ ناو ئه‌م دائیره‌یه‌دا چه‌ند پێچێکمان خوارده‌وه‌ گه‌یشتینه‌ شوێنێك وه‌ك قوتابخانه‌ سه‌ره‌تایییه‌کان  مه‌مه‌ڕێك چوار ده‌وری 7 ژور بو منیان برده‌ ژورێك به‌ڵام چ ژورێك نازانم چۆن بۆتان بگێڕمه‌وه‌ ژورێك ڕوبه‌ره‌که‌ی  3 x 5 نزیکه‌ی  50 که‌سی تیها بوو نازانم چۆن وه‌سفتان بۆ بکه‌م شوێنی خه‌و شوێنی نان خواردن شوێنی پشو ی هه‌رکه‌سێک 2 کاشی 30x30 بو وه‌ هه‌ندێ جار زیاتر یا که‌م تر به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك کاشیه‌کان به‌ چاو نه‌ده‌بینران له‌سه‌ره‌تا وام زانی که‌ من و ئه‌وانه‌ی  له‌وێ بوون  بۆ چه‌ند کات ژمێرێك یا چه‌ند خوله‌کێک وا چاوه‌ر وانن به‌ڵام خوله‌ك به‌ خوله‌ك بۆم به‌ده‌ر ده‌که‌وت  له‌م ژوره‌ جونه‌ ده‌ر زۆر زه‌حمه‌ته‌ له‌م دیوم ده‌پرسی کاکه‌ له‌م دیوم ده‌پرسی برا وه‌ڵام نه‌بو پاشان که‌سێ لێم هاته‌ پێش وتی بێ ده‌نگ به‌و دانیشه قه‌ده‌غه‌یه‌ که‌س قسه‌ت له‌گه‌‌ڵ بکات. وتم کوا له‌کوێ دا‌نیشم پێکه‌نی و وتی هیچ په‌له‌ت نه‌بی فێری هه‌موو شتێك ده‌بی. زۆر ناخۆشبوو زۆر زۆر نه‌م ده‌زانی خه‌ونه‌ یا راستییه‌ ئه‌وه‌ی زۆریش سه‌یر بو لام ئه‌و 50 که‌سه‌ زۆر لایان ئاسایی بوو قسه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌ك ده‌کرد هه‌ندێك پێ ده‌که‌نین هه‌ندێ سه‌یری منیانده‌کرد و گفتوگۆیان ده‌کرد دوایی بۆم به‌ ده‌ر که‌وت بۆیه‌ دڵیان خۆشه‌ چونکه‌ خۆیان ئه‌م ڕێگه‌یهان هه‌ڵبژاردووه‌....

 ئای که‌ خۆزگه‌م ده‌خواست بکوژرابام نه‌ك وا وه‌ك ماکسی میلیانوسه‌که‌ی ئه‌سحابی که‌هف له‌هیچ شتێك  تێنه‌گه‌یشتبام .

به‌هه‌ر حاڵێك ته‌نها ئه‌وه‌م هه‌بو بیر له‌ تاقیکردنه‌وه‌ی خوا بکه‌مه‌وه‌ داوا له‌خوا بکه‌م ئارامیم پێ ببه‌خشێ.

 له‌م بیر هاتنو چونه‌ بوم یه‌کێك له‌ ته‌نیشتمه‌وه‌ به‌ هێمنیه‌وه‌ وتی (برام هێمن به‌ خوات له‌گه‌ڵه‌ وه‌ ئێمه‌ش برای تۆین) الله‌ الله‌ ئه‌م چه‌ند وشه‌یه‌ ئه‌وه‌نده‌ دڵم پێ خۆش بوو وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێن به‌ر بووی وه‌ره‌ ده‌ره‌وه‌.

 زۆر ده‌ ترسام به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێ زۆرم له‌ خۆکرد هه‌ندێ پرسیا‌ر بکه‌م ته‌نها بزانم ئێره‌ کوێیه‌ به‌ڵام بێ سود بوو ئه‌وانیش وه‌ك من زۆر تر له‌من ناخۆشیه‌کانی منیان دیبوو هیچ وه‌ڵامێکم وه‌رنه‌گرته‌وه‌ .

با زۆر درێژی نه‌که‌مه‌وه‌ خۆشه‌ویسته‌کانم پاش چه‌ند ڕۆژێك خه‌ڵکه‌که‌ یاخود بڵێم براکانم خۆیان لێم نزیك ده‌کرده‌وه‌ تا وای لێهات بوه‌ شتێکی ئاسایی ڕێگه‌یه‌ن پێدام که‌ تێکه‌ڵی بکه‌م.   

پا‌ش ئه‌وه‌ی پرسیارم کرد له‌ خه‌ڵکه‌که‌ی ئه‌وێ بۆم به‌ ده‌ر که‌وت که‌ ئه‌و شوێنه‌ی که‌ قه‌ڵه‌باڵغه‌ ئه‌وه‌ (ئاسایشی گشتیی) ه‌ وه‌ ئه‌و شوێنه‌ی که‌ پێشتر بۆ ماوه‌ی مانگێک ده‌ست و چاوم تیا به‌سترابو ئه‌وه‌ (ده‌زگای تیرۆر) بوو {(ده‌زگای تیرۆر)&(ئاسایشی گشتی)} هههه زۆر جوانه‌ من خۆ تیرۆرست نه‌بوم ته‌نها خه‌ڵکم بۆ لای خوا بانگ ده‌کرد هه‌روه‌کو چۆن  ئێستاش خه‌ڵك بۆ لای خوا بانگ ده‌که‌م  پا‌ش نه‌جات بونم له‌ و مه‌لعون و مونافیقانه‌‌ وه‌که‌به‌داخاوه‌ ده‌شڵێم دوور که‌وتنه‌وه‌م له‌ کوردستانه‌ خۆشه‌ویسته‌که‌م ..

وه‌ له‌مه‌ڕ چونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌م ژورانه‌ چونه‌ ده‌ر نه‌بو ته‌نها چه‌ند جارێك بۆ چونه‌ سه‌ر ئاو ئه‌ویش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ 10 ده‌قیقه‌ تێپه‌ڕی نه‌ده‌کرد که‌ بۆ مه‌علومات 50 کاس به‌سه‌ره‌ بوین وا ته‌نها 3 ئاوده‌ستی لێبوو . وه‌ بۆ خۆشوشتن حه‌مام نه‌بو ته‌نها ئه‌و 3 ئاوده‌سته‌ی باسم کرد بۆ خۆشوشتنیش بوو وه‌ زستان هاوین ئاوه‌که‌ی تانکی بوو ته‌نا‌نه‌ت زۆر ڕۆژ ئاوه‌که‌ش نه‌ده‌ما 

به‌هه‌ر حاڵێك بێ من زۆر زۆر قسه‌م‌ هه‌یه‌ وه‌ زۆر به‌سه‌ر هاتم هه‌یه‌ به‌ڵام به‌هۆی نه‌بونی کات بۆم وه‌ توشبونم به‌ نه‌خۆشی ئینزلاق له‌م زیندانه‌ که‌ ناتوانم زۆر له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ر دانیشم   وه‌ زیاتر درێژ نه‌کردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌ کورت تری ده‌که‌مه‌وه‌.

هه‌ر چۆنێك بیت نزیکه‌ی ساڵێك و دوو مانگی تر پاڵ کاوتم له‌ ئاسایشی گشتی  ببوورنن!!!!! پاڵنه‌که‌وتم به‌ڵکو بڵێم دانێشتم چونکه‌ که‌سێک حه‌دی نه‌بو بنوێ و پاڵکه‌وی له‌وی ته‌نها پیاوه‌ به‌کرێ گیراوه‌کانی خۆیان نه‌بی که‌ به‌ناوی سنور داش و ناوهی تر ده‌یان هێنانه‌ ژوره‌وه‌ بۆ مه‌علوماتوه‌رگرتن ..

سه‌ڵیب ئه‌حمه‌ڕ یا (سه‌ڵیب ئه‌حمه‌ق)

باشه‌ ڕه‌نگه‌ بپرسن بڵێن باشه‌ ئه‌ی سه‌ڵیب ئه‌حمه‌ق له‌کوێ بوو که‌ ئه‌و هه‌مو شوێنه‌ جه‌رگ بره‌ هه‌بێ له‌ کوردستان ئه‌ی مافی مرۆڤ له‌گوێی گا خه‌وتووه‌؟؟ به‌ڕێزاکانم بێگومان سه‌ڵیب ئه‌حمه‌ر ده‌هاتن بۆ لامان وه‌ چه‌ند جارێکیش کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی جیهانی هاتن به‌ڵام ئه‌وه‌ نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانن به‌رگری له‌مافی مرۆڤ بکه‌ن به‌ڵکو ته‌نها بۆ پاره‌ خواردنوو بڵاوکردنه‌وه‌ی مه‌سیحیه‌ت بۆیه‌ ته‌نها که‌سی مه‌سیحی یان ده‌نارده‌ ناو سجنه‌کان ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یان پێ ده‌کرا نامه‌ بۆ ماڵه‌کانمان بگه‌یه‌نن ته‌نانه‌ت( پارتی دیموکراتی) چاره‌سه‌ری ئه‌مه‌شیان کردبوو چۆن.  پیاوی خۆیان دانابو له‌ناو دائیره‌ی سه‌ڵیب پێش هاتنیان به‌ چه‌ند ده‌قه‌یه‌ك خه‌به‌ریان پێ ده‌گه‌یشت ئه‌وانه‌ی بیان ویستبا سه‌ڵیب نه‌یبینێ ده‌یان برد بۆ شوێنێکی نا دیار به‌مه‌ش فشار که‌م ده‌بۆوه‌ له‌سه‌ر ژوره‌کانیش تۆزیك چۆل تر دیار ده‌بوه به‌ نسبه‌ت مافی مرۆڤیش پێویستی نه‌ده‌کرد بێت لێمان بکۆڵێته‌وه‌ چونکه‌ ئێمه‌ حیسابی مرۆڤمان بۆ نه‌کرابو به‌ڵکو حسابی ئاژه‌ڵیشمان بۆ نه‌کرابوو گه‌ر حسابی ئاژه‌ڵمان بۆ بکرابا پێویست بو سه‌رنیشینی ژوره‌که‌ که‌مکه‌ناوه‌ ..به‌ ئه‌م مه‌سه‌له‌ش کۆتا پی بێنین فه‌رمون بۆ شوێنه‌ خۆشه‌کانی تر!!!!....

به‌ره‌و ئاکرێ

 به‌ڵێ ڕۆژێك بانگ کراین  که‌ خۆمانو ئه‌شیاکانمان بچینه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ڵام ئه‌شیای چی خۆمانو ئه‌م بێجامه‌ی وه‌ قه‌میسه‌ی که‌ به‌خێر درابومانێ. به‌ڵێ زانیمان ده‌مان به‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ڵام نازانین ماڵه‌وه‌یه‌  یا بۆ شوێنه‌ خۆشه‌که‌ی  که‌ پێشتر تیای بوین یا کوی به‌ڵام هه‌ر چۆنێك بێ چاویان به‌ستین و داسته‌کانیان که‌له‌مچه‌ کردین  به‌ڕێ که‌وتین بۆ ئه‌و شوێنه‌ی که‌ مه‌به‌ستیانه‌ پاش چه‌ند سه‌عاتێک گه‌یشتین به‌ شوێنێك وتیان رێز بن دوو دوو بیان هیننه‌وه‌ خواره‌وه‌ چونکه‌ هه‌ر دوو که‌س پێکرا که‌له‌مچه‌ کرابون به‌ڵام که‌ دوو که‌سی یه‌که‌م هاتنه‌ خواراوه‌ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م زانی ده‌نگی کێبل ده‌ستی پێکرد وه‌ هاواری ئه‌م دوو به‌سته‌زمانه‌ش که‌ لێیان ده‌ درا . سه‌رتان نه‌ئێشێنم هه‌ر هه‌مومان به‌م به‌زمه‌ هه‌تینه‌ خواره‌وه‌ پاش لێدان و کوتانه‌که‌ چاومان کراوه‌ و خۆمان له‌ شوێنێك بینیه‌وه‌ وه‌ك مه‌عه‌سکه‌ر وا بوو  ساحه‌که‌ گه‌وره‌ بوو هه‌ر چوار ده‌وری هۆڵ هۆڵ بوو ئه‌میش وه‌ك ئاسایشی گشتی 7 هۆڵ بوو ئینجا  به‌شیان کردین له‌سه‌ر هۆڵه‌کان که‌ نزیکه‌ی 40 که‌س ده‌بوین  له‌وێش فلیمه‌که‌ی ئاسایش دووباره‌ بۆوه‌ بۆمان ده‌ر که‌وت که‌ ئه‌وشوێنه‌ی واین له‌وێ سجنه‌که‌ی ئاکرێیه‌ هییچ شتێکتان بۆ باس ناکه‌م له‌ویا چۆن بوو یه‌ك به‌سه‌ر هاتی خۆشنه‌بێ .. که‌ رۆژێك هاتنه‌ ژوره‌وه‌ بۆمان به‌ناومان که‌وتن ڕاست و چه‌پ نه‌شمان زانی بۆ لێمان ده‌ ده‌ن به‌ڵام لا کۆتایی لێدانه‌که‌ پێیان وتین که‌وه‌ ئه‌مڕۆ رۆژی مافی مرۆڤه‌ ئافه‌رم زۆر جوانه‌ .......................................

له‌کۆتایی دا

هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م ما ئاماژه‌ به‌ ئایه‌ته‌کی خوای گه‌وره‌ بکه‌م که‌ ده‌فه‌رموێ {یریدون ان یطفئو نور الله‌ بأفوههم ویأبى الله‌ إلا أن  یتم نوره‌ ولو کره‌ الکافرون}(توبه‌ .32)

واته‌ (ئه‌یانه‌وێ به‌ فوی ده‌میان ڕۆشنا‌یی خوا "ئاینی ئیسلام" بکوژێننه‌وه ‌به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌و ڕێگرتنی خه‌ڵک لێی  خۆ خواش ده‌یه‌وێ هه‌ر ئه‌م نورو ڕۆشنایی خۆی هه‌بی و به‌ پایانی بگه‌یه‌نێت و سه‌ری بخات ئه‌گه‌ر چی بێ باوه‌ڕه‌کانیش پێیان ناخۆشبێ )  براکانم قه‌تاو قه‌ت دڵگران مابن به‌ بێهێزی ئێستای مسوڵمانان بێگومان ئه‌م ئیسلامه‌ به‌ فوی ئه‌وان ناکوژێته‌وه‌ با ئه‌و سه‌گانه‌ به‌ ئیسلام بحه‌پن کاروانی ئیسلام به‌ حه‌پینی هه‌زاره‌های وا ڕانه‌وه‌ستاوه‌و ڕاشناوه‌ستێ. ,02:09 ,